کۆتا نوێکردنەوە: ١٥ نیسانی ٢٠٢٤
تکایە ئەم بەند و مەرجانە بە وردی بخوێنەرەوە پێش بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان.
هەر یەک لەم چەمکانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە مانایەکی تایبەتی هەیە، گەرچی بە شێوەی تاک بێت یان کۆ هەمان مانا دەگەیەنێت.
:بۆ مەبەستی ئەم بەند و مەرجانە
ئەم بەند و مەرجانە بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە دەدەن و ڕێککەوتنی نێوان تۆ و کۆمپانیاکە ڕێکدەخەن. هەروەها ماف و بەرپرسیارێتی هەموو بەکارهێنەران سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە دەخەنە ڕوو.
دەستڕاگەیشتن و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە پێویستی بە ڕەزامەندبوون و پابەندبوونی تۆ هەیە بەم بەند و مەرجانە کە هەموو بەکارهێنەرێک دەگرێتەوە، لەوانە سەردانیکەران و ئەو کەسانەی خزمەتگوزارییەکە بەکار دەهێنن.
بە دەستگەیشتن یان بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە بە شێوەیەکی یاسایی پابەند بیت بەم بەند و مەرجانە و لە ئەگەری ناکۆکی لەگەڵ هەر بەشێکێیدا پێویستە واز لە خزمەتگوزارییەکە بهێنیت.
تۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکەیتەوە کە تەمەنت ١٨ ساڵە، کۆمپانیا ڕێگا نادات کە کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنن.
جگە لەوەش، دەستڕاگەیشتن و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە ئاماژەیە بۆ قبوڵکردن و پابەندبوونت بە ڕێسای نهێنیپارێزی کۆمپانیاکە ئەم ڕێساێیانە وردەکارییەکانی شێوازی ئێمە بۆ کۆکردنەوە و بەکارهێنان و ئاشکراکردنی زانیارییە کەسییەکانت لە کاتی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەدا دەخاتە ڕوو، هەروەها ئاگادارت دەکاتەوە لە مافی پاراستنی نهێنییەکانت. پێشنیار دەکەین پێش بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان بە وردی ڕێسای نهێنیپارێزیمان بخوێنیتەوە.
لە کاتی دروستکردنی هەژماردا، زۆر گرنگە هەمیشە نوێترین و دروسترین زانیاری دابین بکەیت. بە پێچەوانەوە دەکرێت هەژمارەکەت ڕابگیرێت.
تۆ بەرپرسیاریت لە پاراستنی وشەی نهێنیتجا بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان یاخود بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی لایەنی سێیەم بێت، هەروەها لە هیچ بارودۆخێکدا نابێت وشەی نهێنی خۆت بۆ لایەنی سێیەم ئاشکرا بکەیت. لە کاتی درککردن بە بوونی هەر مەترسییەک لەسەر هەژمارەکەت یاخود بەکارهێنانی هەژمارەکەت لە لایەن کەسێکی ڕێگە پێنەدراوەوە پێویستە بەخێرایی ئاگادارمان بکەیتەوە.
تۆ ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە وشەی نهێنی خۆت بۆ هیچ لایەنێکی سێیەم ئاشکرا نەکەیت. پێویستە دەستبەجێ ئاگادارمان بکەیتەوە لە ئاگاداربوون لە هەر پێشێلکارییەکی ئاسایشی هەژمارەکەت یان بەکارهێنانی بێ مۆڵەت.
نابێت ناوی کەسێک یان لایەنێکی تر بەکاربهێنیت بۆ ناوی بەکارهێنەر یاخود ناوێک کە بە شێوەیەکی یاسایی بۆ بەکارهێنان بەردەست نییە، یان ناوێک یان نیشانەیەکی بازرگانی کە کەوتۆتە ژێر هەر مافێکی کەسێک یان لایەنێکی ترەوە جگە لە تۆ بەبێ مۆڵەتی گونجاو، یان ناوێک کە واتەیەکی نەشیاو، یان ناشرین، یان قێزەونی هەبێت.
خزمەتگوزارییەکەمان ڕێگەت پێ دەدات ناوەڕۆک بڵاوبکەیتەوە. بەڵام تۆ بەرپرسیاریت لەوەی بڵاوی دەکەیتەوە لە خزمەتگوزارییەکەماندا، هەم لە ڕووی یاساییەوە یاخود لە ڕووی شیاوی و دروستی ئەو ناوەڕۆکەوە.
بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک و زانیاری لە خزمەتگوزارییەکەماندا، مافی بەکارهێنان و دەستکاری کردن و بڵاوکردنەوە و لەبەرگرتنەوە و هاوبەشی کردنی ناوەڕۆکەکەتمان پێ دەبەخشیت لە خزمەتگوزارییەکەماندا. تۆ خاوەنی تەواوی هەموو ئەو ناوەڕۆکەی کە بڵاوی دەکەیتەوە لە خزمەتگوزارییەکەماندا و بەرپرسیاریت لە پاراستنی مافەکانت سەبارەت بەو ناوەڕۆکانە. تۆ ڕەزامەندیت کە مۆڵەتی ئەوەمان هەیە ناوەڕۆکەکەت بەردەست بکەین بۆ کەسانی دیکە کە بتوانن بیبینن و بەکاریبهێنن بە پێی ئەو مەرجانەی باسکراوە.
تۆ جەخت دەکەیتەوە لەسەر ئەوەی: (یەکەم) ناوەڕۆکەکە هی تۆیە (تۆ خاوەنیت) یاخود تۆ مافی ئەوەت هەیە کە بەکاریبهێنیت و مافی ئەوەشمان پێ دەدەیت بەکاری بهێنین بە پێی ئەوەی باسکراوە لەم بەند و مەرجانەدا، (دووەم) بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک لە خزمەتگوزارییەکەماندا مافی نهێنیپارێزی و ڕیکلام کردن و لەبەرگرتنەوە و ڕێکەوتننامەی هیچ کەسێک یاخود هەر مافێکی تری هیچ کەسێک پێشێل ناکەیت.
کۆمپانیا بەرپرسیار نییە لەو ناوەڕۆکانەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە بڵاوی دەکەنەوە، تۆ بە باشی لەوە تێدەگەیت و ڕەزامەندیت کە تەنها تۆ بەرپرسیاریت لە هەموو ئەو ناوەڕۆک و چالاکییانەی بڵاودەکرێتەوە لە هەژمارەکەتدا، گەرچی لەلایەن تۆوە بڵاوکرابێتەوە یاخود لەلایەن هەر کەسێکی دیکەوە کە هەژمارەکەت بەکاربهێنێت.
نابێت هیچ ناوەڕۆکێک یاخود زانیارییەک بڵاوبکەیتەوە کە نایاسایی یاخود نەشیاو یان بێزارکەر یان قێزەون بێت یان بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان ناوزڕاندن بەکاربهێندرێت یاخود زیانبەخش بێت بە هەر شێوەیەک، ئەمانە چەند نموونەیەکی ئەو ناوەڕۆکانەن کە نابێت بڵاوبکرێتەوە بەڵام تەنها تەنها سنووردار نین بەم خاڵانە:
کۆمپانیا مافی ئەوەی هەیە، بەڵام پابەند نییە، کە بە ئارەزووی خۆی دیاری بکات چ ناوەڕۆکێک گونجاوە یان نا و پابەندە بەم مەرجانە، دەتوانێت ناوەڕۆکە ڕەت بکاتەوە یان لایببات. کۆمپانیا مافی ئەوەشی هەیە کە گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکەکەدا بکات و دەستکاری بکات و شێوازەکەی بگۆڕێت. هەروەها کۆمپانیا دەتوانێت خزمەتگوزارییەکە سنووردار بکات یان ڕێگری لە بەکارهێنانی بکات ئەگەر تۆ ئەو جۆرە ناوەڕۆکە ڕێگە پێنەدراوانە بڵاو بکەیتەوە. بەو پێیەی کۆمپانیا ناتوانێت هەموو ناوەڕۆکەکان کۆنتڕۆڵ بکات کە لەلایەن بەکارهێنەران و/یان لایەنی سێیەمەوە لەسەر خزمەتگوزارییەکە بڵاودەکرێنەوە، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆت. تۆ ڕەزامەندیشیت کە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە لەوانەیە بەرکەوتنت هەبێت لەگەڵ ئەو جۆرە ناوەڕۆکانەی کە ڕەنگە بەلاتەوە نەشیاو بن یاخود هەڵەبن یان زیانبەخشبن بە هەر شێوەیەک ، هەروەها تۆ ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەک کۆمپانیا بەرپرسیار نابێت لە هەر ناوەڕۆکێک، یان هەر هەڵەیەک یان زیانێک لە ئەنجامی بینینی ئەو ناوەڕۆکانە.
هەرچەندە بە بەردەوامی ناوەڕۆکەکان لەبەردەگیرێنەوە و هەڵدەگیرێن تاوەکو لە ناونەچن، کۆمپانیا گرەنتی ئەوە نادات کە هیچ زیانێک یان تێکچوونێک یان لە ناوچوونێکی ئەو داتایانە ڕوونادات.
ڕەنگە هۆکاری تێکچوونی خاڵەکانی پاشەکەوت کردن ئەو ناوەڕۆکانە بێت کە پێش پاشەکەوتکردن تێکچوون یان لە کاتی ئەنجامدانی پاشەکەوتکردندا گۆڕانکاری تێدا کرابێت، بەڵام تەنها بەمە سنووردار نییە.
کۆمپانیا پشتگیری پێشکەش دەکات و هەوڵدەدات چارەسەری هەر کێشەیەکی ناسراو یان دۆزراوە بکات کە کاریگەری لەسەر پاشەکەوتەکانی ناوەڕۆک هەبێت. بەڵام تۆ ڕەزامەندیت بەوەی کۆمپانیا هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە کە پەیوەندی بە دروستیی ناوەڕۆکەوە هەبێت یان لە گەڕاندنەوەی ناوەڕۆک بۆ دۆخی پێشتر.
تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پاراستنی کۆپییەکی تەواو و وردی هەر ناوەڕۆکێک لە شوێنێکی جیاواز لە خزمەتگوزارییەکە.
ئێمە ڕێز لە مافی خاوەندارێتی فیکری کەسانی تر دەگرین. سیاسەتی ئێمەیە کە وەڵامی هەر بەنگەشەیەک بدەینەوە کە ناوەڕۆکێک کە لە خزمەتگوزارییەکەدا بڵاوکراوەتەوە پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە یان پێشێلکردنی خاوەندارێتی فیکریی تری هەر کەسێکە.
ئەگەر تۆ خاوەنی مافی لەبەرگرتنەوە بیت، یاخود لەلایەن کەسێکی دیکەوە ڕێگەت پێ درابێت، و پێت وایە کەسێکی دیکە کارەکانت بەبێ مۆڵەت لە خزمەتگوزارییەکەمان بەکاردەهێنێت پێویستە سکاڵا بنێریت بۆ ئەم ئیمەیڵە admin@iqid.mi و بە وردی باسی کێشەکە بکەیت.
ئەگەر لە حاڵەتێکدا سکاڵاکەت ڕاست نەبوو و بە هەڵە بانگەشەی ئەوەت کرد کە ناوەڕۆکەکەت لە لایەن کەسێکی دیکەوە بەکارهێندرابێت ئەوا لەوانەیە لێپرسینەوەت لەگەڵدا بکرێت و ناچار بکرێیت تێچووی زیانەکان بدەیت (لەوانەش تێچووی پارێزەر).
ناوی ئای کیو ئای دی (iQiD)، لۆگۆ، شێوەی ئەپڵیکەیشنەکە و هەموو ناوەڕۆکە پەیوەندیدارەکان موڵکی (iQ Labs)ە و هەموو مافەکان پارێزراون. هەر ناوەڕۆکێک کە لەلایەن ئەپڵیکەیشنی ئای کیو ئای دی (iQiD) دابینکراوە، لەوانەش: دەق، وێنە، گرافیک و میدیاکانی تر، بە پێی یاسای مافی لەبەرگرتنەوە پارێزراوە و موڵکی کۆمپانیاکەیە.
بە بەکارهێنانی ئای کیو ئای دی (iQiD)، بەکارهێنەران ڕەزامەندن لەسەر پابەندبوون بە مەرجەکانی ئەم ڕێسای مافی لەبەرگرتنەوەیە، پابەندنەبوون بەم مەرجانە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕاگرتن یان کۆتاییهێنان بە هەژماری بەکارهێنەر و دەرئەنجامە یاساییەکان.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن Admin@iQiD.mi سەبارەت بە بوونی هەر پێشێلکارییەک لە مافی لەبەرگرتنەوەدا، لە کاتی ئاگاداربوونەوە لە کێشەکە، کۆمپانیا بە پێی خواستی خۆی و بە پێی ئەوەی بە گونجاوی دەزانێت دەتوانێت هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، لەوانەش لابردنی ناوەڕۆک کە لەلایەن کەسێکی دیکەوە بە بێ مۆڵەت بەکاردەهێندرێت لە خزمەتگوزارییەکە.
خزمەتگوزارییەکە و تایبەتمەندی و کاراییەکانی و ناوەڕۆکەکەی (بێ لەو ناوەڕۆکەی کە دابینکراوە لەلایەن تۆ و بەکارهێنەرەکانی ترەوە)، موڵکی تایبەتی کۆمپانیا و کەسانی مۆڵەت پێدراوە.
خزمەتگوزارییەکە بە مافی چاپکردن، نیشانە بازرگانییەکان و یاساکانی تری هەردوو وڵات و وڵاتانی بیانی پارێزراوە.
نابێت نیشانە بازرگانییەکانمان و جل و بەرگی بازرگانیمان لە پەیوەندی لەگەڵ هیچ بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەکدا بەکاربهێنرێت بەبێ ڕەزامەندی نووسراوی پێشوەختەی کۆمپانیا.
ڕەنگە خزمەتگوزارییەکەمان بەستەرەکانی ماڵپەر یان خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم لەخۆبگرێت کە لە لایەن کۆمپانیاکەوە خاوەندارێتی یان کۆنترۆڵ نەکراوە.
کۆمپانیا هیچ دەسەڵات و بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ ناگرێت سەبارەت بە ناوەڕۆک و ڕێسای نهێنیپارێزییی یان ئەو کارانەی کە لەلایەن خزمەتگوزاری و ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەمەوە بڵاودەکرێنەوە. تۆ ڕەزامەندیت بەوەی کە کۆمپانیاکە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەرپرسیار نابێت لە ڕوودانی هەر زیانێک کە پەیوەندی هەبێت بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماڵپەڕانەوە یان پشتبەستن پێیان.
ئێمە پێشنیار دەکەین کە بەند و مەرجەکان و ڕێسای نهێنیپارێزی هەر ماڵپەڕێک یان خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم بخوێنیتەوە.
ئێمە دەتوانین دەستبەجێ هەژمارەکەت ڕابگرین یان بسڕینەوە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ئەگەر ئەم بەند و مەرجانە پێشێلبکەیت.
لەگەڵ ڕاگیرانی هەژمارەکەت دەستبەجێ مافی ئەوەت نامێنێ چیتر خزمەرگوزارییەکە بەکاربهێنیت، ئەگەر دەتەوێت هەژمارەکەت ڕابگریت دەتوانیت لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە ڕابوەستیت یاخود لە بەشی ڕێکخستنەکان هەژمارەکەت بسڕیتەوە.
تۆ ڕەزامەندیت لەسەر ئەوەی کە کۆمپانیا بەرپرسیار نابێت لە هەر زیانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یان هەر زیانێکی دیکە کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی یان لە ئەنجامی نەبوونی دەرفەتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە ڕووبدات. تەنانەت ئەگەر ئای کیو ئای دی (iQiD) یان نوێنەرەکانی ئاگادار بکرێنەوە لە بارەی ئەو زیانانەوە، جا بە وتن بێت یان بە نووسراو هیچ کاریگەری نابێت لەسەر ئەم بڕگەیە و هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە.
تا ئەو ڕادەیەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە، لە هیچ حاڵەتێکدا کۆمپانیا یان دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکە بەرپرسیار نابن لە هیچ جۆرە زیانێک (لەوانەش، لەدەستدانی قازانج، لەدەستدانی زانیاری، زیانی بازرگانی، زیانی کەسی، یاخود ئاشکرابوونی زانیاری تایبەت و نهێنی کە لە ئەنجامی بەکارهێنان یان نابوونی دەرفەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەوە ڕووبدات، یاخود بە بەکارهێنانی بەرنامە و ئامێری لایەنی سێهەم، مەرج نییە تەنها مەبەستمان ئەم خاڵانە بێت و دەکرێت شتی دیکەش بگرێتەوە)، تەنانەت ئەگەر کۆمپانیا ئاگادار بکرێتەوە لەبارەی ئەو زیانانەوە و هەوڵی چارەسەرەی کێشەکەش بدات بەڵام بە تەواوەتی چارەسەر نەبێت، کۆمپانیا هەر بەرپرسیار نابێت لەو زیانانە.
خزمەتگوزارییەکە وەک خۆی" و "وەک ئەوەی بەردەستە" پێشکەش دەکرێت، بە هەموو هەڵە و کەموکوڕییەکانەوە. کۆمپانیاکە بە ناوی خۆی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، مۆڵەتدەرەکان و پێشەکەشکارانی خزمەتگوزارییەکەوە بە ڕوونی هەموو گەرەنتیەکان ڕەتدەکاتەوە، هەروەها بەڵێنی ئەوە نادەین کە خزمەتگوزارییەکەمان هەموو ویستەکانی تۆ بەجێبهێنێت یاخوود هیچ کێشەیەکی یاسای نەبێت.
جگە لەو تێبینیانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە، کۆمپانیاکە هیچ گەرەنتی و بەڵێنێک نادات کە خزمەتگوزارییەکەمان بگونجێت لەگەڵ هەر یەک لە: بەرنامەکان، سیستەمەکان، خزمەتگوزارییەکان. هەروەها لە ئەگەری دروستبوونی هەر کێشەیەکدا، دڵنیایی چارەسەرکردنی نادات.
گرنگە ئاماژە بەوە بدەین کە هەر یەک لە کۆمپانیا و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکە، گەرەنتی ئەوە نادەن کە ئەپڵیکەیشنەکە هەموو کاتێک بەردەستبێت، بەبێ کێشە کاربکات یان زانیاری و ناوەڕۆکەکانی ورد و دروست بن بە تەواوی، هەروەها ئاماژە نەدراوە کە ئەپڵیکەیشنەکەمان: سێرڤەر، ناوەڕۆک، یان ئیمەیڵەکانی دوور بن لە توخمە زیانبەخشەکانی وەک ڤایرۆس، سکریپت، ئەسپی ترۆجان، کرمی کۆمپیوتەر، بەرنامەی زیانبەخش، یان هەر جۆرێکی تر لە پێکهاتە زیانبەخشەکان.
یاساکانی وڵات، بەبێ یاساکانی ناکۆکی یاسایی، ئەم مەرجانە و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە تۆ بەڕێوەدەبەن. هەروەها بەکارهێنانی تۆ لە بەرنامەکەدا ڕەنگە پابەند بێت بە یاسا ناوخۆیی، ویلایەت، نیشتمانی، یان نێودەوڵەتییەکانی تر.
لە کاتی بوونی هەر کێشە و ناکۆکییەک دەربارەی خزمەتگوزاریەکە، تۆ وەک ڕەزامەندبوویەک و بەکارهێنەرێک پێویستە سەرەتا بە شێوەیەکی نافەرمی هەوڵی چارەسەرکردنی بدەیت لە ڕێی پەیوەندیکردن بە کۆمپانیاکەوە.
ئەگەر هەر بڕگەیەکی ئەم بەندانە نا دروست بن، ئەوا بڕگەکە دەگۆڕدرێت و سەر لە نوێ ڕاڤە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی مەبەستەکەی ڕوون بێت و لە ڕووی یاساییەوە گونجاو بێت، لە کاتی بوونی هەر گۆڕانکارییەک بڕگەکانی دیکە وەک خۆیان دەمێننەوە.
ئەگەر جارێکئەم بڕگەیە ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر جارێک پێشێلکردنی ئەم بەند و مەرجانە چاوپۆشی لێ بکرێت (دەستبەردار بێت)، بەو مانایە نییە کە هەر پێشێلکارییەکی داهاتوو بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چاوپۆشی لێبکرێ و بە پێچەوانەشەوە.
دەکرێت ئەم بەند و مەرجەکان وەربگێڕدرێن و بە چەند زمانێک بەردەستبن، لە کاتی بوونی هەر ناکۆکییەکدا پێویستە پشت بە دەقە ئینگلیزییەکە ببەستیت.
ئێمە مافی خۆمانە لە هەر کاتێکدا دەستکاری ئەم بەند و مەرجانە بکەین، ئەگەر پێداچوونەوە و گۆڕانکاری پێویست بوو هەوڵی تەواو دەدەین بەلایەنی کەمەوە ٣٠ ڕۆژ پێش ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەک لەم بەند و مەرجانەدا ئاگادارتان بکەینەوە. تەنها ئێمە بڕیار دەدەین کە چ کاتێک پێویستە گۆڕانکاری ئەنجام بدەین لەم بەند و مەرجانەدا.
بە بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان پاش ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانە جێ بەجێ کران، تۆ ڕەزامەند دەبیت بە مەرجە نوێیەکان، ئەگەر ڕەزامەندنیت لەگەڵ بەشیک یاخود تەواوی گۆڕانکارییەکان، تکایە چیتر بەردەوام مەبە لە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە.